ستایڵی نوێ

گەورەترین دەستدرێژیی سێکسی بەکۆمەڵ لە مێژوودا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 گەورەترین دەستدرێژیی سێکسی بەکۆمەڵ لە مێژوودا
مەودا میدیا-

لەنێوان مانگی یەک بۆ هەشتى ساڵى 1945، کاتێک هێزە سەربازییەکانى یەکێتى سۆڤیەت چوونە ناو سنوورى ئەڵمانیاوە، کەوتنە دەستدرێژیکردنە سەر ژنانى ئەو وڵاتە، بەتایبەت ئەوکاتە زۆرینەى پیاوەکانى ئەڵمانیا لە شەڕدا بوون و بووبوون بە سەرباز و لە دەیان لاوە لە شەڕیان دەکرد، وەک دەوترا ئەوکاتە زۆربەى شارەکانى ئەڵمانیا پیاویان تێدا نەبوو و بەتەنیا ژنەکان مابوونەوە، هەربۆیە ژنان بووبوون بە نێچیرى ئاسان بۆ سەربازەکانى سۆڤیەت.


لەکاتى چوونى سەربازەکانى سۆڤیەت بۆ ناوچەى بروسیاى رۆژهەڵات، ژنان لە مۆتەکەیەکى مەترسیداردا دەژیان، سەربازە رووسەکان وەک تۆڵەکردنەوە کەوتنە گیانى ژنانى ئەڵمانیا و دەستدرێژیی زۆریان کردە سەریان، بەو هۆیەیشەوە سەربازە رووسەکان ناوبانگێکى زۆر ناشیرینیان پەیداکرد، هەروەک لە چەندین ناوچەى دیکەى ئەڵمانیا پێش ئەوەى سەربازەکانى رووسیا بیگەنێ، ژنان خۆیان دەکوشت بۆ ئەوەى نەکەونە دەستیان.


لەنێوان مانگی یەک بۆ هەشتى ساڵى 1945 نزیک بە دوو ملیۆن لە ژنان و کچانى ئەڵمانیا لەلایەن سەربازە رووسەکانەوە دەستدرێژیی سێکسییان کرابووە سەر، بەپێى پشکنینە پزیشکییەکانى نەخۆشخانەکانى ئەڵمانیا هەبوون لەو ژنانە بۆ چەند جارێک بە زۆر سێکسیان لەگەڵ کرابوو، روونتریش ژن هەبووە 70 جار بە زۆر سێکسی لەگەڵ کراوە.


ئاماری دیکە باس لەوە دەکەن لە ناوەڕاستى مانگی چوار تا کۆتایی مانگی پێنج تەنیا لەناو شارى بەرلین زیاتر لە 100 هەزار ژن لاقە کراون، هەر بەپێى راپۆرتە پزیشکییەکان لە ناوچەکانى دیکەى وەکو بومیرانیا، سیلیزیا زیاتر لە 1 ملیۆن و چوار سەد هەزار ژن دەستدرێژیی کراوەتە سەریان.


راپۆرتە پزیشکییەکان ئەوە روون دەکەنەوە لەماوەى هەشت مانگدا نزیکەى 2 ملیۆن ژن دەستدرێژییان کراونەتە سەر کە تەمەنیان لەنێوان 10 ساڵ بۆ 18 ساڵ بوون و لەو ژمارەیەش نزیکەى 200 هەزار ژن بەهۆى لاقەکردنى زۆرەوە گیانیان لەدەستداوە.


دواى کۆتاییهاتنى جەنگى دووەمی جیهانی زۆرێک لەو ژنانە بەهۆى فشارەوە لەسەریان منداڵەکانیان لەباربردووە، روونکراوەتەوە رۆژانە بۆ ماوەى چەند مانگێک پرۆسەى لەباربردنى منداڵ بەردەوام بووە.


لەدواى کۆتایی مانگی هەشتى ساڵى 1945 راپۆرتەکان ئەوە دەردەخەن بەهۆى بڕیارە توندەکانى سەرکردایەتى سوپای سۆڤیەتەوە رێژەى دەستدرێژیکردنە سەر ژنانى ئەڵمانیا کەمیکردووە، ئیتر وردە وردە و تا ساڵى 1948 دەستدرێژیی سێکسی کۆتاییهات بەتایبەت کاتێک سەربازەکانى سۆڤیەت ئەڵمانیان بەجێهێشت.


سەرچاوە: ماڵپەڕى ئەلعەرەبییە
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد