کوردستانی
ئاگرەکەی هەولێر کۆنتڕۆڵکرا و وردەکاری زیاتر بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەەـرۆ لە شاری هەولێر لەسەر رێگای مەخمور ئاگر لە کۆگایەکی نەوت و بەنزین کەوتەوە و بەهۆی ئاگرەکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندرابوو، دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرک ئینجا توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

رائید سەركەوت كارەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند "لەسەرەتای سەرهەڵدانی ئاگرەكە كرێكارێك كە تەمەنی 23 ساڵە و دانیشتوی بەردەڕەشە گیانیلەدەستداوە و دواتریش کەسێکی دیکە بریندار بووە، جگە لەوەش دوو بارهەڵگر و چوار خەزانی سوتەمەنی كە هەڵگری نەفتان سوتاون".
وتیشی : "لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری سەرهەڵدانی ئاگرەكە پێكهێندراوە و دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە، تا رادەیەك شوێنەكە پابەندی رێنمایەكانی بەرگری شارستانی بوو، بەڵام هێشتا هەندێک رێنمایی جێبەجێ نەکرابوو".