کوردستانی

هەر هاوڵاتیيەكی هەرێم 30 هەزار دیناری پێدەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەر هاوڵاتیيەكی هەرێم 30 هەزار دیناری پێدەدرێت

مەودا میدیا-

وەزارەتی پلاندانانی عیراق لە بارەی دابەشكردنی پارەی هاوكاری بەسەر خێزانە هەژارەكان روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت نامە بۆ ئەوانە گەڕاوەتەوە كە فۆڕمیان پڕكردووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پلاندانانی عیراق "لە ئەمڕۆوە نامە گەڕاوەتەوە بۆ ئەو هاوڵاتیانی فۆڕمی وەرگرتنی پارەی هاوكارییان پڕكردووەتەوە كە وەزارەتی پلاندانان لە چوارچێوەی هاوكارییەكانی كاتی كەرەنتینە بڕیاری لەسەرداوە".

هەروەها "وەزارەتی دارایی عیراق پارەكەی خەرجكردووە و بەم زووانە دەست بە دابەشكردنی پارەكە دەكرێت و هاوڵاتیانی هەرێمیش دەگرێتەوە".

پێشتر حسێن نەرمۆ، ئەندامی لیژنەی كۆمەڵگەی مەدەنی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕی 360 ملیار دینار تەرخانكراوە بۆ ئەو هاوكارییە و 12 ملیۆن هاوڵاتی عیراق سودمەند دەبن بە هەرێمی كوردستانیشەوە و هەر كەسێك 30 هەزار دیناری پێدەدرێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان