ئابووری

قەیرانی دارایی هۆكاری كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەیرانی دارایی هۆكاری كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانییە
مەودا میدیا-

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە "هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی سوتەمەنی و ئەنجامدانی چاكسازیی لە چەند یەكەیەكی وێستگەكانی غازی هەولێرو چەمچەماڵ و راوەستانی وێستگەی كارەبای خەبات بەهۆی كۆرۆناوە كە ستافی كۆمپانیاكە نەیانتوانیوە لە وڵاتی كۆریاوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 2500 مێگاوات كارەبا كەم بووەوە".

هەروەها " پێشتر توانای بەرهەمهێنانی كارەبا 3200 مێگاوات بووە ، كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر كارەبا، هەموو ئەم هۆكارانە كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبا دەبێت، وەزارەتی كارەبا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان".

Qaiwan
Qaiwan