ئابووری
دەست بە ئامادەكردنی بودجەی 2020 كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیا عیراقییەكان لەسەر زاری ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویانكردەوە، حكومەتی عیراق پرۆژە یاسای بودجە بۆ شەش مانگی كۆتایی ساڵی 2020 ئامادە دەكات.
حەنین قەدۆ، ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاندووە "ئەمساڵ كورتهێنانی بودجە دەگاتە نزیكەی 70 تریلیۆن دینارو ئەگەر نرخی نەوت لەو بڕەی ئێستا بمێنێتەوە بۆ سەرو 75 تریلیۆن بەرزدەبێتەوە".
باسی لەوەشكردووە "ئێستا مانگانە زیاتر لە یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار زیان بە داهاتی عیراق دەكەوێت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "حكومەت دەستی بە ئامادەكاریكردووە بۆ بودجەی ساڵی 2020 و تەنیا بودجە بۆ شەش مانگی كۆتایی ئەمساڵ دادەنرێت".