ستایڵی نوێ

نۆ بیرۆكە بۆ پێشكەشكردنی دیاری جەژن

مەودا میدیا - سلێمانی |


نۆ بیرۆكە بۆ پێشكەشكردنی دیاری جەژن
مەودا میدیا-

پێشكەشكردنی دیاری بۆ هاوڕێی و كەسانی نزیك و خۆشەویستەكەت كارێكی گرنگە و دەبێتە هۆی پتەوبوونی پەیوەندییەكان و دڵخۆشی زیاتریان. بۆیە 10 بیرۆكەت بۆ دەخەینەڕوو بۆ ئەوەی یەكێكیان یان چەند دانەیەكیان بۆ دیاری جەژن هەڵبژێریت:

یەكەم: جلوبەرگ یەكێكە لەو دیارییانەی بۆ پێشكەشكردن گرنگی زۆری هەیە بەتایبەت لای منداڵان، ئەگەرچی جیاوازیی زۆر لەنێوان كۆمەڵگە و كولتوورە جیاوازەكاندا هەیە، بەڵام هێشتا پێشكەشكردنی جلوبەرگ یەكێكە لە دیارییە هەرە گرنگەكان.

دووەم: جەژنانە، پێشكەشكردنی جەژنانە دڵی هەمووان خۆشدەكات، هەندێك كەس لەناو جانتایەكدا چەندین جۆر دیاری دادەنێن و دەیبەخشن، مەرج نییە دیاریییەكان گەوربن، بەڵام زۆر دڵخۆشكەرن.

سێیەم: دیاری ئامێر و كەرەستەكانی یاریكردن گرنگە، ئەمە زیاتر دڵی منداڵان خۆشدەكات و هەمیشە چاوەڕوانی پێبەخشینی دەكەن و بەهۆیەوە دەیكەنە بەزم و شایی لۆغان.

چوارەم: كات، بەخشینی كات بە خێزان و نزیكەكانت دیارییەكی زۆر گرنگە و دڵ ئارام و خۆشدەكات.

پێنجەم: بەخشینی خێر و هاوكاری كەسانی هەژار و خاوەن پێداویستی تایبەت بەتایبەت لە مانگی رەمەزاندا، ئەوە هەم دیارییەكی مرۆڤانەیە و هەمیشە لای خوا دەبێتە خاوەن پاداشتی چاكەكارییەكەت.

شەشەم: كتێیب دیارییەكی جوان و بەسوودە بەتایبەت بۆ ئەوانەی خوێنەری جدی و خاوەن ئاستێكی رۆشنبیریی بەرزن.

حەوتەم: ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان، لەو جۆرە دیارییانەن كە پێداویستی پڕ دەكەنەوە بۆ ئەوانی دیكە، بۆ نموونە هیتۆفن یان مۆبایل یان ئایپادێك پێشكەش بە كەسێك بكە كە دەزانیت پێویستی پێیەتی و سوودی لێوەردەگرێت.

هەشتەم: چوارچێوەی وێنە و ئەلبووم دیارییەكی تایبەتە و بەهۆیەوە سوودی دەبێت، هەروەها بۆ چەندین شتی جیاواز بەكاردەهێنرێت و دەشتوانی گۆڕانكاریی تێدا بكەی.

نۆیەم: مەرج نییە دیارییەكان زۆر و گەورە و گرانبن بۆ نموونە دەتوانێت چەند جۆرە میوەیەك پێشكەش بە دراوسێكەت بكەیت، یان ماڵی كەسێكی نزیكت كە پێتوایە پێویستیان پێیەتی.

Qaiwan
Qaiwan