عیراقی

نهێنی سەردانەکەی وه‌زیری دارایی عیراق ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنی سەردانەکەی وه‌زیری دارایی عیراق ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

وه‌زیری دارایی عیراق به‌مه‌به‌ستی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، كه‌ به‌هۆی داكه‌وتنی نرخی نه‌وت، عیراق تووشی قه‌یرانی دارایی بووه‌‌، رۆژانی رابردوو سه‌ردانی وڵاتانی كه‌نداوی كردووه‌ لە داهاتوشدا سەردانی هەریەک لە وڵاتانی كوه‌یت و ئیماراتیش بكات.

عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عیراق دوێنی له‌ ریازی پایته‌ختی سعوودیه بوو‌، چاوی به‌ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی دارایی، ده‌ره‌وه‌ و وزه‌ی ئه‌و وڵاته‌‌ كه‌وتووه‌ و داوای لێكردووه‌ له‌ڕووی داراییه‌وه‌ پشتگیریه‌كی خێرا و ده‌ستبه‌جێی عیراق بكه‌ن بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران دوانەکەوێت.

به‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌للاوی بۆ وڵاتانی كه‌نداو، ئاژانسی فرانس پرێس له‌ به‌رپرسێكی عیراقی گواستییه‌وه‌، بڕیاره‌ وه‌زیری دارایی كه‌ به‌ وه‌كاله‌ت پۆستی وه‌زیری نه‌وتیش وەرگرتوە، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی كوه‌یت و ئیماراتیش بكات، بۆ ئه‌وه‌ی داوای هاوكاری داراییان لێ بكات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان