عیراقی

تاپلە چەند پاشەکەوت دەیگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاپلە چەند پاشەکەوت دەیگرێتەوە
مەودا میدیا-

 وه‌زیری دارایی عیراق  فه‌رمانبه‌رانه‌ی ئاشكرا دەکات و رایگەیاند كه‌ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ یان پاشه‌كه‌وتكردن ده‌یانگرێته‌وه‌ و شێوازی کەمکردنەوەکە و پاشه‌كه‌وتكردنەکەش ده‌خاته‌ روو و باس لەوەش دەکات پارە پاشەکەوتکراوەکانیان ده‌یخه‌ینه‌ سه‌ر بیمه‌ی ته‌ندروستی یان نیشته‌جێبوون و ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی

عه‌لی عه‌للاوی، وه‌زیری دارایی عیراق له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا  دوپاتی دەکاتەوە و وتی "بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ ئه‌وانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پله‌ باڵان و نیوه‌ی بودجه‌ بۆ مووچه‌كانیان ده‌ڕوات" و وتیشی "حكومه‌تی عیراق ئه‌وله‌ویه‌ت به‌ چینی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌دات و پاشه‌كه‌وت له‌ مووچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك و خانه‌نشینێك ناكرێت، كه‌ مووچه‌كانیان له‌ 500 هه‌زار به‌ره‌و خواره‌وه‌ن".

باسی لەوەشکردووە "هه‌وڵ ده‌ده‌ین توێژی نزیك له‌ پله‌ 5 كه‌مترین زیانیان له‌ بڕیاره‌كه‌ پێ بگات و ئه‌و بڕه‌ش كه‌ لێیان ده‌گێڕینه‌وه‌، به‌ پاشه‌كه‌وت بۆیان هه‌ژمار ده‌كه‌ین و بۆیان ده‌یخه‌ینه‌ سه‌ر بیمه‌ی ته‌ندروستی یان نیشته‌جێبوون و ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان