عیراقی

رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ توندتر دەکرێت.. بڕیاری نوێ دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ توندتر دەکرێت.. بڕیاری نوێ دەدرێت
مەودا میدیا-

رۆژ بە رۆژ ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکانی عیراق لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمەش دۆخەکەی زیاتر ئاڵۆزکردووە، بۆیە سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی راسپارد بۆ زیاتر توندترکردنی رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ.

 مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فەرمان بە سەرجەم  هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی وڵاتەکەی ده‌كات، کە رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا توندتر بكه‌ن، بۆ ئەوەی زیاتر دۆخەکە خراپتر نەبێت.

جێگای ئاماژەیە، دوێنێ حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عیراق زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییان بە رێکارەکان و بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ گه‌ڕاندبووه‌وه‌ و راشیگەیاند "دوای جەژن ودەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت".

جێگای ئاماژەیە، بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی  تەندروستی عیراق تائێستا 4 ھەزار و 469 كەس لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوونە و 2 ھەزار و 738 كەس چاكبوونەتەوە، ھەروەھا 160 كەسیش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan