عیراقی
دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان رەتکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی دوێنی هەواڵی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە عیراق لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوبووە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراقی هەواڵەکەی رەتکردەوە دەڵێت "ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە".
دوای ئەوەی دوێنی هەواڵی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە عیراق لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوبووە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراقی هەواڵەکەی رەتکردەوە دەڵێت "ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە".
جهاد كازم وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراقی بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی رایگەیاندوە " تەواوی ئەو هەواڵانەی باس دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكان دەكەنەوە دوورن لەراستیەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان تاوەکو 31-ی ئایار دەخایەنێت، بەڵام مانای ئەوە نییە سەرەتای مانگی داهاتوو، گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە، دوای ئەو ماوەیە شانەی قەیرانی کۆرۆنا و لیژنەی باڵای تەندروستی بڕیاری کۆتایی دەدات".