عیراقی
هەر ئێستا بڕیاری کەرەنتینەکردنی قەزایەک درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای خورماتوو شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای سەلاحەدین بڕیاریدا بە کەرەنتینەکردنی قەزاکە بۆ ماوەی دوو رۆژ.
ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئایاری 2020 شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای سەلاحەدین رایگەیاند "بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، قەزای خورماتوو بۆ ماوەی دوو رۆژ کەرەنتین دەکرێت و هەموو جۆرە هاتووچۆیەکی پیادە و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل بۆ قەزاکە و دەرەوەش قەدەغەیە".
هەر لە راگەیاندراوەکەی شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای سەلاحەدین هاتووە "کردنەوەی بازاڕ و نانەواخانە و مارکێتەکانیش لە ماوەی ئەو دوو رۆژەدا قەدەغەیە".
جێگای ئاماژەیە، تاوەکو ئێستا 14 تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەلاحەدین تۆمارکراون، 10 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و تەنیا چوار تووشبوویان ماونەتەوە کە دانیشتووی خورماتوون.