عیراقی

سعودیە تیرۆرستی داعش بۆ عیراق دەنێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سعودیە تیرۆرستی داعش بۆ عیراق دەنێرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باسی لەوەكردووە، سعودیە بەردەوامە لە ناردنی چەكداری رێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆ عیراق و دەست لە كاروباری عیراق وەردەدات.

محەمەد بەلداوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لیستی سادیقون رایگەیاندووە "دەست تێوەردانەكانی سعودیە لە عیراق بەردەوامی هەیە و ئێستا تیرۆرستی داعش بۆ عیراق دەنێرێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە "دەسەڵاتدارانی ئێستای بەغدا دەبێت ئەوە بزانن و سەرنج لەو بابەتە بدەن چونكە هەڵوێستی سعودیە بەرانبەر رەوتی سیاسی عیراق نەرێنی بووە و ناگۆڕدرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان