عیراقی

زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عیراق تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عیراق تۆمارکرا
مەودا میدیا-
 
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 287 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 6 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  پێنج هەزار و 135 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 287 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 6 حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە و 52  تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، پێنج هەزار و 135 کەس تووشبوون و دوو هەزار و 904 کەس چاکبوونەتەوە و 175 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan