تەندروستی

خواردنی شووتی تەندروستیت دەپارێزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنی شووتی تەندروستیت دەپارێزێت
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

شووتی یەکێکە لە میوەکانی وەرزی هاوین کە بڕێکی زۆر شلەی تێدایە و دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامین و چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە.

شووتی رێژەیەکی زۆری لە دژە ئۆکسیدی تێدایە و دوورت دەخاتەوە لە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە، هەروەها یارمەتی بەهێزکردنی کۆئەندامی دژی ڤایرۆس و بەکتریا دەدات.

خواردنەوەی ئاوی شووتی ئازارەکانی ماسولکە و ماندوبوون کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی فراوانکردنی خوێنبەرەکان ئەمەش بەهۆی بوونی ماددەی "سیترۆلین" دەگەرێتەوە لە پێکهاتەکەیدا، هەروەها بڕێکی زۆر لە ئاوی تێدایە کە لە 91.5% ئاوی تێدایە لە پێکهاتەکەیدا،وە هەروەها چارەسەری سەر ئێشەش دەکات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە