عیراقی

عیراق.. زیاتر لە 300 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق.. زیاتر لە 300 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا
مەودا میدیا-
 
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 322 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  پێنج هەزار و 457 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 322 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 4 حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە و 67  تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، پێنج هەزار و 457 کەس تووشبوون و دوو هەزار و 971 کەس چاکبوونەتەوە و 179 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan