عیراقی

416 کەس تووشی کۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


 416 کەس تووشی کۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق تووشبوونی 416 كەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند و ژمارەی تووشبووانیش لە زیادبووندایە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە شارەكانی عیراق پشكنین بۆ پێنج هەزارو 246 كەس كراوە و دەركەوتووە 416 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

لە رەسافە 72 كەس و لە كەرخ 146 كەس و لە مەدینە توب 47 كەس و  نەجەف 5 کەس و بەسرە 15 کەس و سلێمانی 22 کەس و  کەربەلا 28 کەس و کەرکوک 3  و دیالە 13 و واست 7 و بابل 16 و دیوانیە یەک و میسان 4 و زیقار 31 و  موسەنا  3 و سەلاحەدین 2 و نەینەوا یەک کەس تووشبوون.

لەاوەی ئەو  24 کاتژمێرەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوەو ژمارەی تووشبوانیش بۆ پێنج هەزارو ٨٧٣ کەس بەرزبووەوەو سێ هەزارو ٤٤ کەسیش چاکبوونەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan