عیراقی

گەورەترین شاری عیراق کەرەنتینە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەورەترین شاری عیراق کەرەنتینە دەکرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانی عیراق کۆبێتەوە و تاوتوێی قەدەغەی ھاتووچۆی تەواو دەكات، هەروەها پێشنیازیش كراوە بۆ ماوەی 14 رۆژ بەغدا كەرەنتین بكرێت بەهۆی ئەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو شارە لەبەرزبوونەوە دایە.

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی رایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی رێکارەکانی تایبەت بە رووبەڕووبووەنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".

تەمیمی ئاشکراشی کرد "لیژنەكە تاوتوێی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی تەواو دەكات، چونكە هێشتا عیراق لە قۆناغێکی مەترسیدار دایە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال