ئابووری
حكومەتی هەرێم 400 ملیار دینارەكەی بەغدای فەوتاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی كوردستان 24ی نزیك لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو پارەی كە بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ناردبوو، حكومەتی هەرێم قەرزەكانی پێداوەتەوە.
كەناڵی كوردستان 24ی نزیك لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوەكردووە "ئەو 400 ملیار دینارەی كە بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناردبووی، حكومەت قەزەكانی مانگی پێشووی پێداوەتەوە".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "ئەو مووچەی بۆ مانگی یەك دابەشكرا، حكومەت 138 ملیۆن دۆلاری لە وەبەرهێنەران قەزر كردبوو پێویستە بۆیان بگێڕێتەوە، هەروەها 150 ملیۆن دۆلاری وەك پێشەكی فرۆشتنی پێشوەختە لە كۆمپانیایەكی نەوت وەرگرتبوو پێویستە ئەویش بگێڕێتەوە".
بەپێی راپۆرتەی كوردستان 24، ئەو پارەی بەغدا ناردویەتی دراوەتە بە قەرز و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی پێ دابەش ناكرێت.