عیراقی

بە سەدان كەس تووشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە سەدان كەس تووشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق تووشبوونی زیاتر لە 300 كەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی عیراق راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق هاتووە "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە شارەكانی عیراق زیاتر لە پێنج هەزار و 640 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان كراوە و دەركەوتووە 306 كەس تووشی كۆرۆنا بوون".

لە رەسافە 96 كەس و لە كەرخ 60 كەس و لە مەدینە توب 12 كەس و نەجەف دوو كەس و بەسرە 29 كەس و سلێمانی 6 كەس و هەولێر 5 كەس، دهۆك یەك كەس، كەربەلا 20 كەس، دیالە 4 كەس، واست 32 كەس و بابل 16 كەس و میسان 13 كەس و موسەنا 9 كەس و نەینەوا 1 كەس تووشبوون.

هەر لە ماوەی ئەو 24 كاتژمێرەدا 10 كەس گیانیان لە دەستداوە و 66 كەسیش چاكبوونەتەوە و كۆی تووشبووانیش لە شارەكانی عیراق بۆ شەش هەزر و 179 كەس بەزربووەوە.
Qaiwan
Qaiwan