کوردستانی

وادەی گەورەترین خۆپیشاندان لە هەرێم دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی گەورەترین خۆپیشاندان لە هەرێم دیاریكرا
مەودا میدیا-

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوی نوێ رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو گەورەترین خۆپیشاندان لە هەرێمی كوردستان بەرانبەر بە دەسەڵات ئەنجام دەدەین.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە "بە هەموو لایەکی رادەگەێنین کە هەفتەی داهاتوو خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەست پێ دەکات و دەیکەینە هەفتەی روخانی ئەم دەسەڵاتە".

باسی لەوەشكردووە "هەمووان پێکەوە بەرەو یەک ئامانج، ئامانجی گەورە، ئامانجی گۆڕینی ئەم دەسەڵاتەی کە 29 ساڵە هاوڵاتی هەرێم دەچەوسێنێتەوە و زوڵم لە خەڵک دەکات".

ئەوەشی خستوەتەڕوو "خۆپیشاندان بۆ داوای مافی خۆتە، نەک مافی کەسی تر، خۆپیشاندان لەبەرخاتری خۆتە، نەک لەبەرخاتری کەسی تر، خۆپیشاندان بۆ ئەوەیە خۆت و خێزانەکەت و منداڵەکانتان ژیانێکی خۆشتریان هەبێت، نەک لە پێناو حیزب و لایەنی تر".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان