کوردستانی
یەکێتی و یەکگرتوو بۆ کاری ھاوبەش كۆبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیی پێشوازیانکرد لە سهڵاحهدین محەمەد بههائهدین، ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان و وەفدێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
لەدیدارێکدا تەئکیدکرایەوە لە فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری و ھەماھەنگی ھاوبەش لەنێوان ھەردوولایەنی دۆستدا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەرێم بگەیەنێت، وێڕایی پێویستی لێکگەیشتن بۆ چارەسەری تەواوی کێشەکانی نێوان لایەنەکان، تا ئاشتی و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی زیاتربەرقەراربێت.
ھەرلەدانیشتنەکەدا دووپات لە دیالۆک و زمانی ھاوبەش بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکەو لەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندی ھاوبەش لە بڕیارو ئاڕاستە سیاسییەکان کرایەوە و داوا لەدەسەڵاتی جێبەجێکردنیشکرا بیری جددی لەچارەسەرکردنی ریشەیی بژێوی و قوتی ھاووڵاتیان بەگشتی و مووچەخۆران بەتایبەت بکاتەوە و لەگەڵ ئەنجامدانی ھەرگۆڕانکارییەکیش ھاوڵاتیانی ھەژارو کەمدەرامەت زەرمەندنەبن و ھەر چاکسازییەکیش بکرێت پێویستە وەڵام دەرەوەی داخوازی و پێویستییەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵانی خەڵک بێت.
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی سیاسی و ئابووری و تەندروستی ھەڵسەنگاندن بۆ کۆی ھاوکێشەکان کراو بیروبۆچونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا، ھەر لەو دەرفەتەدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و وەفدی یاوەری بەبۆنەی ٤٥ ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی پیرۆزباییان گەیاندە ھاوسەرۆکەکان و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتی.