کوردستانی

حاڵەتی مەترسیدار راگەیەندراو هۆشداری بەپەلە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


حاڵەتی مەترسیدار راگەیەندراو هۆشداری بەپەلە درا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی كە كۆرۆنا بووەتە مەترسی جددی بۆ سەر هەرێمی كوردستان و بەردەوام دەبێت بەو مەترسییەی خۆیەوە.

محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستن بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی تەندروستی گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی كە لە ئێستادا نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا درێژەی دەبێت بەو حاڵەتە مەترسیدارەی خۆیەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد "كۆرۆنا لە ناوماندا بڵاوبووەتەوە و پێویستە وەك هاوڵاتی خۆمانی لەگەڵ بگونجێنین و ژیان بكەین بەشێوەی تەندروستی، پێویستە بەو جۆرە هەڵسوكەوت بكەین و بتوانین ژیانی ئاسایی خۆمان بكەین و هەر هاوڵاتییەك لە هەر شوێنێك خۆی بپارێزێت بەتایبەت لە دام و دەزگاكانی حكومەت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان