ئابووری
پرۆژە یاسای بودجە ئامادە دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق خەریكی ئامادەكارییە بۆ پرۆژە یاسای بودجە، بەڵام تائێستا نازانرێت بودجە بۆ ساڵێك یان بۆ شەش مانگ ئامادە دەكات.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق خەریكی ئامادەكارییە بۆ پرۆژە یاسای بودجە و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو زانیاری لە بارەی پرۆژەكەوە ئاشكرابكرێت كە چۆن و بە چ شێوازێك پرۆژەكه ئامادە دەكرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "تائێستا نازانرێت ئایا بودجە بۆ تەواوی ساڵەكە ئامادە دەكرێت، یان بۆ شەش مانگ، یان بەشێوەی مانگانە دەبێت، چونكە دابەزینی نرخی نەوت دۆخەكەی گۆڕیووە و لە رۆژانی داهاتوو ئاشكرا دەبێت چۆنیەتی پرۆژە یاسای بودجەكە".
وتیشی "ئەنجومەنی وەزیران بەپێی نرخی نەوت لەو دۆخەی ئێستا پرۆژەكە ئامادە دەكات و دواتر ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکرێت".