ئابووری
بڕیاری كەمكردنەوەی مووچە درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی حكومەتی عیراق بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكانی ئەوەش لە چوارچێوەی چارەسەركردنی قەیرانی دارایی، كه عیراق بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت تووشى بووه.
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ شەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی لیژنەی چاكسازی كردووە و لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاریداوە بە كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكانی عیراق.
هەروەها بڕیاریداوە رێكار بەرانبەر ئەو كەسانە بگرێتەبەر كە دوو مووچەیان هەیە و هەندێك لە خانەنشینانیش لە دەرەوەی وڵاتن.
ئەو بڕیارەی كازمی لە كاتێكدایە كە ئێستا عیراقیش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت تووشی قەیرانی دارایی بووە.