کوردستانی
یەکێتی دەرفەت دەداتە مەڵبەندەکانی حزبەکەی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
کۆنفرانسی مەکتەبەکان و کۆمیتەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆتایی هاتووە، تەنها کۆنفرانسی مەڵبەندەکان ماوە.
لەو بارەیەوە رێبوارستار، ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەبارەت بە کۆنفرانسی مەڵبەندەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر داوای بەشێک لەمەڵبەندەکانی رێکخستن، بۆ رێکخستنەوەی لیستی کاندیدەکانیان".
ئاماژەی بەوەشکرد "لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی بەگونجاوی زانی دەرفەتێکی تر بۆ ئەو مەبەستە بداتە ئەو مەڵبەندانە بۆ ئەوەی کۆنفراسێکی شایستە و دیموکراسانە بەڕێوە بچێت".
ئەمەش له کاتێکدایە بڕیارە رۆژی 7ی 12ی 2019 یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکەی ببەستێت.