کوردستانی
وادەی شڵەژانی شەقام دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە راگەیەندراوێدا داوا دەكات لەم چەند رۆژەدا مامۆستایان و هاوڵاتیان برژێنە سەر شەقام و خۆپیشاندانی فراوان بكەن.
لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی كە وێنەیەكی بە مەودا میدیا دراوە هاتووە"ئێمە لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی پشتیوانی تەواوی خەڵکانی خۆپیشاندەر و ناڕازی دەکەین بۆ داواکردنی تەواوی مافەکانیان لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان".
ئاماژە بەوەشكراوە "داواکارین لەم رۆژانە تەواوی خەڵکی بڕژێنە سەرشەقامەکان و پەیامی توڕەیی وناڕەزایی بدەن بەگوێی ئەم دەسەڵاتە ستەم کارو بێ باکەدا،تا ناچاریان کەین بیرێک لەژیان و بژێوی خەڵک بەگشتی و مووچەخۆرانی راستەقینە بەتایبەت بکەنەوە و چیتر یاری بەژیان و چارەنوسی خەڵکی زەحمەتکێشی ئەم هەرێمەوە نەکەن".
لای خۆیەوە رێبوار محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی پشتیوانی هەر جۆرە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەك دەكات كە بۆ گێڕانەوە مافی هاوڵاتیان و مامۆستایان بێت لەو حكومەتە".
وتیشی "داواكارین مامۆستایان و هاوڵاتیان بەشداری هەر ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانێك بكەن كە ساز دەكرێت و داوای مافی خۆیان بكەن".