کوردستانی

تەندروستی ئەم ناوچەیە داوایەكی بەپەلەی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی ئەم ناوچەیە داوایەكی بەپەلەی راگەیاند
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی گەرمیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی راگەیاند، لەگەڵ دەستنیشانكردنی هەر حاڵەتێكی كۆرۆنا لە سنورەكە مەترسی لەسەر هاوڵاتیان زیاتر دەكات.

لە راگەیەندراوێكی تەندروستی گەرمیان هاتووە "لە ماوەی سێ رۆژدا 13 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، لەگەڵ دەستیشانكردنی هەر حاڵەتێك مەترسی لەسەر سنورەكە زیاتر دەكات".

هەروەها دەڵێت "بۆ ئەوەی بتوانین رێگری لە حاڵەتەكان بكەین و كەمییان بكەینەوە پێویستە رێنماییەكان جێبەجێ بكەن و خۆتان بپارێزن".

هاوكات ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان گیان لە دەستدانی كەسێكی تەمەن 63 ساڵی لە ناوچەكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان