کوردستانی

حزبێكی تر پشتیوانی بۆ ناڕەزایەتی هاوڵاتیان راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


حزبێكی تر پشتیوانی بۆ ناڕەزایەتی هاوڵاتیان راگەیاند
مەودا میدیا-

سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان پشتیوانی حزبەكەی بۆ ناڕەزایەتی هاوڵاتیان لەو دۆخەی ئێستا كە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ و كەرەنتینە بۆیان دروستبووە راگەیاند.

عەدنان عوسمان، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند "وەك بزووتنەوەی گۆڕان پشتیوانی داوای هاوڵاتیان و دوكاندار و كاسبكاران دەكەین و پشتیوانی ئەو ناڕەزایەتیانە دەكەین".

باسی لەوەشكرد "پێویستە لەو دۆخەی ئێستا ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان بكرێت، پشتگیری ناڕەزایەتی مەدەنی دەكەین و داواكارین حكومەت بە خێرایی كار لەسەر داخوازییەكانی هاوڵاتیان بكات".

هەروەها داواشی كرد هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن و خۆیان بپارێزن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان