عیراقی

وەزارەتی تەندروستی مردنی 20 كەسی بە كۆرۆنا راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی مردنی 20 كەسی بە كۆرۆنا راگەیاند

مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق تووشبوونی 519 كەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی عیراق راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق هاتووە "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە شارەكانی عیراق پشكنین بۆ 13 هەزار و 463كەس كراوە و دەركەوتووە 519 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

لە رەسافە 145 كەس و لە كەرخ 166كەس و مەدینە توب 39 كەس و نەجەف 21كەس و بەسرە 25 كەس و سلێمانی 28 كەس و هەولێر 1 دهۆك 6 كەس و كەربەلا 31 كەس و دیالە 5 و بابل 9 و میسان 34 كەس و موسەنا 8 كەس و نەینەوا 16 كەس.

هەر لە ماوەی ئەو 24 كاتژمێرەدا 233 كەس چاكبوونەتەوە و 20 كەسیش بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ حەوت هەزار و 387 كەس بەرزبووەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan