عیراقی

تەواوی هێزەكان كەوتنە ئامادەباشییەوە و هێزی ئاسمانیش جوڵێنرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەواوی هێزەكان كەوتنە ئامادەباشییەوە و هێزی ئاسمانیش جوڵێنرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەكانی سوپای عیراق بە بەشداری پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێكیان لە باشوری كەركوك دەستپێكرد.

هێزەكانی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی و هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا و هێزی هەواڵگری، لە پێنج میحوەری كەركوك دەستیان بە ئۆپەراسیۆن دژی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش كرد لە ناوچەكە.

لە لایەكی ترەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق جوڵێنراون بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە و بە چڕی بە ئاسمانی كەركوك و دوزخورماتوو دەسوڕێنەوە.

لای خۆیەوە، حەمە رێگر، فەرماندەی پێشمەرگە لە سنوری كەركوك بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشمەرگە هیچ ئاگاداری ئەو ئۆپەراسیۆنەی سوپای عیراق نییە و هیچ هەمانگییەكیشمان نییە لەو ئۆپەراسیۆنەی دەستیان پێكردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە پێمان وایە بەبێ بوونی پێشمەرگە ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانە سەركەوتوونابن".

دوێنێ سێشەممە، لە كاتی گەیشتنی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، بۆ كەركوك، ئۆپەراسیۆنەكە وەك قۆناغی یەكەم دژی چەكدارانی داعش دەستی پێكرد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان