عیراقی

زۆرترین رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عیراق تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زۆرترین رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عیراق تۆمارکرا
مەودا میدیا-
 
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 781 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 21 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  هەشت هەزار و 168 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 781حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 21حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە و 587  تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، هەشت هەزار و 168 کەس تووشبوون و سێ هەزار و 817 کەس چاکبوونەتەوە و 256 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan