عیراقی
عیراق بودجەی شەش مانگ ئامادە دەکات و گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا بە کوێ گەیشتوون؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی عیراق دەنگی لەسەر ئەوەدا کە پێویستە حکومەت بودجەی ئەم شەش مانگە بە زووترین کات بنێرێتە پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا سەرکەوتووبووە.
رێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی عیراق دەنگی لەسەر ئەوەدا کە پێویستە حکومەت بودجەی ئەم شەش مانگە بە زووترین کات بنێرێتە پەرلەمان، چونکە لەبەر ئەوەی دۆخی عیراق خراپە و دەبێت بودجە بێتە پەرلەمان و کاری لەسەر بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لە کۆبوونەوەی یەکەم خوێندنەوەی یەکەم بۆ راسپاردنی وەزیری دارایی عیراق کرد تابتوانێت قەرز لە دەرەوەی وڵات وەربگرێت، چونکە خەرجییەکانی ئێستای عیراق زۆرە".
سەبارەت بەوەی ئایا عیراق هیچ مەرجێکی نوێی هەیە بۆ ناردنی بودجە بۆ هەرێم رێزان شێخ دلێر وتی "هەر مەرجەکانی پێشووە و گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە و ئەویش، ناردنی نەوت و داهاتی خاڵە سنوورییەکان بەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی عیراق، هەروەها ئەگەر لە 17% بودجە بنێرێت بۆ هەرێم، ئەوا لە قازانجی هەرێم دەبێت".
هەروەها لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا وتیشی "هەردوولا پێشتر گفتوگۆیان کردووە و گفتوگۆکانیان سەرکەوتووبووە، هەروەها حکومەتی هەرێم رەزامەندی نیشانداوە لە ناردنی نەوت و داهاتی خاڵە سنوورییەکان بۆ حکومەتی عیراق".