کوردستانی

پزیشکێکی سلێمانی پەیامێکی بەپەلە بۆ هاوڵاتیان رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پزیشکێکی سلێمانی پەیامێکی بەپەلە بۆ هاوڵاتیان رادەگەیەنێت
مەودا میدیا-

پەیامێکی بەپەلەی پزیشکێک لە سلێمانییەوە بۆ خەڵکی کوردستان..

بۆخاتری خووا من کە لە حکومەت و حیزب و داروبەردی ئەم کاولەیە بێزارم بۆ دەبێ درۆ لەگەڵ تۆ بکەم؟! 
ھاوڕێ و ھاوپیشە گەنجەکانی من بەبێ موچە  کە تەنھا داھاتیانە خۆیان خستۆتە مەترسیەوە لەدارو بەردی ئەم زبڵخانەیە وەڕەسن بۆ درۆ لەگەڵ تۆ دەکەن؟! 

قاوشی ھەناوی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی فولە (کە تایبەت نییە بەکۆڕۆنا!)لەھەموو تەمەنێکی تیایە ٢٠ ساڵان ٣٠ ساڵان تا ٧٠ ساڵان   ،دووگیانی تیایە، تیایەتی بە فوول ئۆکسجینەوە ئۆکسجینی ناگاتە ٪‏٨٠ و حاڵی خراپە، تیایەتی ٤٥ ساڵە ھیچ نەخۆشیەکی درێژخایەنی نییە ناتوانێ ڕستەیەک بەسەریەکەوە بڵێت!! لێیەتی ئۆکسجینی لەشی ٪‏٥٠-٪‏٦٠ فەحسی بۆکراوە کۆڕۆنایە ئەشیعەی تەنووری سنگی ھاواردەکات کۆڕۆنایە دەڵێ کۆرۆنامان  نییە!  ھەمووی ھەناسەی توندە ئۆکسجینی دادەبەزێت پێویستی بە ئۆکسجین ھەیە، کۆکەی وشکیان ھەیە، لەرز و تایەن ھەیە ، نەخۆشخانەی سەرچنار تایبەتە بەکۆرۆنا فولە،  نەخۆشخانەی ئاسا تایبەت بەکۆرۆنا فولە! 

ئەمە وەزعی سلێمانییە ئێمە ئاگادارین زۆربەی ھاوڕێ و ھاوپیشە بەڕێزەکانمان کە دوو ڕۆژ خۆشیان لەتەمەنی خۆیانا نەبینی لەناو جەرگەی وەزعەکەدان ، ھاواردەکەن  بۆخاتری خوا  ڕەحم بەخۆتان بکەن بەکەس نا، 
ھەمووی دەڵێ فشەیە.

دکتۆر Meer و دکتۆر Awder ئێستا لەقاوشی ھەناوی شارن  شاھێدی حاڵی ھەموو ئەم ناخۆشانەن ، خوای گەورە ئەوانیش و  ھەموولایەکمان بپارێزێت..

ئەمە پەیامی دکتۆر گۆران بایزە کە خۆی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی تووشبووانی کۆرۆنایە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن