کوردستانی
داعش هێرشی كردە سەر ئەم ناوچەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چەكدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە سنوری ناحییەی جەلەولا هێرشێكیان كرد و بەهۆیەوە باوكێك و سێ كوڕیان كوشت.
خەلیل خودادا، بەرپرسی كۆمیتەی حەلەولای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە چەكدارانی داعش لە گوندی ئیسلاح لە جەلەولا هێرشیان كردو بەهۆیەوە چوار كەسیان لە خەڵكی گوندەكە كوشت".
ئاماژەی بەوەشكرد "لەو هێرشەدا باوكێك و سێ كوریان كوشتووە، لە دوای كوشتنی ئەو هاوڵاتیانە، چەكدارەكانی داعش تەقەشیان بەسەر گوندەكەدا كردووە".
ماوەیەكە تیرۆرستانی داعش لە سنوری كەركوك و ناوچەكانی تر ناوە ناوە هێرش دەكەنە سەر گوندەكان و هاوڵاتیان دەكوژن و رفاندنی هاوڵاتیانیش ئەنجام دەدەن.