کوردستانی
توڕەیی هاوڵاتیان دەستی پێكرد... ڕێگایەكی سەرەكی داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوڵاتیانی دانیشتوی ناحییەی پیرە مەگرونی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و رێگای سەرەكییان داخست.
هاوڵاتیانی پیرەمەگرون رژاونەتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و دواكەوتنی مووچە دەستپیكردووە.
خۆپیشاندەران رێگای سەرەكی دوكان سلێمانیان داخستووە و رێگا نادەن هیچ ئۆتۆمبێل و هاوڵاتییەك هاتووچۆ بكات.