کوردستانی

نهێنی و چیرۆکی کوژرانی باوکێک و سێ کوڕەکەی ئاشکرا دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنی و چیرۆکی کوژرانی باوکێک و سێ کوڕەکەی ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ باوکێک و سێ کوڕەکەی دەبنە قوربانی دەستی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە گوندی ئیسڵاحی سەر بە ناحیەی جەلەولا کە لەکاتی چوون بۆ باخەکەیان کوژراون.

رائید ئارام دەرەواری، فەرماندە لە لیوای 5ی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ سوپای عیراق ئۆپراسیۆنییەکیان ئەنجامدا بۆ گوندی ئیسڵاح بۆ ناو چەم و دارستانەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد "چەکدارانی داعش وەک بەرپەرچدانەوەیەک باوکێک و سێ کوڕەکەی لەکاتی چوونیان بۆ باخەکەیان دەکوژن کە دانیشتووی گوندی ئیسڵاحن".

رائید ئارام ناوی ئەو کەسانەی ئاشکراکرد و رایگەیاند "باوکەکە ناوی (حسێن ئیسماعیل)ە و سێ کوڕەکەشی ناویان (فازڵ حسێن و رابت حسێن و ئەحمەد حسێن)ە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان