کوردستانی
سبەینێ دیاردەیەکی گەردوونی لە هەرێمی کوردستان روودەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێكخراوى فەلەكناسى كوردستان رایدەگەیەنێت چاوەڕوان دەکرێت سبەی هەینی دياردەيەكى گەردوونى رووبدات لە بەشێكى جيهان كە (مانگ گيرانى نيمچە سێبەر - Penumbral Lunar )ە و لەهەرێمى كوردستانيش دەتوانريت بە چاوى ئاسايى بەدى دەكرێت.
ئەمڕۆ رێكخراوى فەلەكناسى كوردستان بڵاویکردەوە و رایگەیاند "بەپێى داتا و ئەژمارە ووردە فەلەكيەكان چاوەروان دەكرێت لە شەوى هەينى 5/6/2020 دياردەيەكى گەردوونى ڕووبدات لە بەشێكى جيهان كە ( مانگ گيرانى نيمچە سێبەر - Penumbral Lunar ) ە و لەهەرێمى كوردستانيش دەتوانريت بە چاوى ئاسايى بەدى دەكرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەم مانگ گيرانە لە هەريەكە لە وولاتانى ئەوروپا و ئاسيا و ئوستراليا و ئەفريقا و باشورى ئەمريكا و زەرياى هيندى و هێمن دەگرێتەوە، هەروەها لە هەرێمى كوردستان و عيراقيش بەدى دەكرێت لە كاتژمێر 8:45 شەو مانگ گيران دەست پێدەكات و كاتژمێر 11:25 شەو مانگ گيران دەگاتە بەرزترين ئاست و كاتژمێر 1:04 بەيانى مانگ گيران كۆتايى دێت".
باس لەوەشکراوە "مانگ گيرانى نيمچە سێبەر ( نيمچە تاريك ) ئەو كاتە ڕوودەدات كە مانگ دەچێتە نێو شوێنگەيەك كە بێى دەوترێت ناوچەى نيمچە سێبەر واتە سێبەرى زەوى بە تەواوى ناكەوێتە سەر مانگ و بۆيە مانگ گيرانەكە بە تەواوى بەديارناكەوێت وەك رەنگ سور بوون، تەنها وەك رەنگ تاريكيەك بەسەر بەشێكى مانگ دياردەبێت".