عیراقی

عیراق.. ئەمڕۆش زۆرترین رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق.. ئەمڕۆش زۆرترین رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا
مەودا میدیا-
 
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 672 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 15 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  هەشت هەزار و 840 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 672 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 15 حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە و 243  تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، هەشت هەزار و 840 کەس تووشبوون و چوار هەزار و 338 کەس چاکبوونەتەوە و 271 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan