عیراقی
پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر تەواوکردنی کابینەکەی مستەفا کازمی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ناوی کاندیدی ئەو حەوت وەزارەتەی عیراق کە وەزیریان بۆ دیاری نەکراوە ناردە پەرلەمانی عیراق، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت "رۆژی شەممە دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت".

شیروان میرزا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی شەممە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ دانیشتینی پەرلەمانی عیراق دەکرێت بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەکەی مستەفا کازمی".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ ناوی کاندیدی ئەو حەوت وەزارەتە و سیڤییەکانیان نێردراوە بۆ پەرلەمانی عیراق، کە دوو لەو کاندیدانە کوردن ئەوانیش، فواد حسێن کاندیدە بۆ وەزارەتی دەرەوە، هەروەها سالار عەبدولستار کاندیدە بۆ وەزیری داد".