جیهانی

تۆمەتەکانی ئەمریکا ئێران توڕە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتەکانی ئەمریکا ئێران توڕە دەکات
مەودا میدیا-

کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئەمریکا خستوویەتە پاڵی لەبارەی هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا هاتە دەنگ ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.

عه‌باس موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند "ئێران دوور و نزیك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و هێرشانه‌وه‌ نیە كه‌ له‌ عیراق كراونه‌ته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی".

ئاماژە بەوەشکرد "تۆمه‌تباركردنی ئێران به‌شێكه‌ له‌و سوكایه‌تیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ گه‌ل و خه‌ڵكی عیراقی ده‌كات، چونکە ئەمریکا بێ شەرم عیراقییەکان دەکوژێت و ئێرانییەکان تۆمەتبار دەکات".

موسه‌وی داواشیكرد، "ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به‌و سیاسه‌ته‌ تێكده‌رانه‌ی بهێنێت، كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ په‌یڕه‌ویان ده‌كات".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنی لایەنگرانی حیزبوڵا به‌هۆی بۆردومانكردنی چه‌كدارانی حزبوڵڵای عیراقی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا گردبوونه‌وە و هه‌ڵیانکوتایە سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا لە بە‌غدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان