کوردستانی

پارێزبەندی لە سێ پەرلەمانتاری کورد وەرگیرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزبەندی لە سێ پەرلەمانتاری کورد وەرگیرایەوە
مەودا میدیا-

پەرلەمانی تورکیا ئەمڕۆ پارێزبەندی لە سێ پەرلەمانتار وەرگرتەوە، کە لەیلا گوڤەن و پەرلەمانتارێکی دیکە لە پارتی دیموكراتی گه‌لان "هەدەپە"  و ئەوی دیکەشیان لە  له‌ پارتی گه‌لی كۆماری به‌رهه‌ڵستكار  "جەهەپە"یە.

ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا پارێزبەندی لە پەرلەمانتاران لەیلا گوڤەن و موسا فاریسۆڵار لە پارتی دیموكراتی گه‌لان "هەدەپە" و ئه‌نیس بربرئۆغڵۆ له‌ پارتی گه‌لی كۆماری به‌رهه‌ڵستكار  "جەهەپە" وەرگرتەوە.

جێگای ئاماژەیە، لابردنی پارێزبەندی ئەو پەرلەمانتارانە بە بیانووی ئەوەیە گوایە ئەو تۆمەتانەی لەسەریان بووە پشتڕاستکراوەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan