کوردستانی

خۆپیشاندان لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندان لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بۆ شەوی سێیەم خۆپیشاندان لە قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان دەستیپێکرد دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و هەلی کار و نەدانی مووچە، هاوڵاتییەکی دانیشتووی کفریش دەڵێت "کفری لەسەرجەم خزمەتگوزارییەکان پەراوێزخراوە".

رەحمان سەعید، هاوڵاتییەکی دانیشتووی قەزای کفری سەبارەت بە داواکاری خۆپیشاندەران بە مەودا میدیای راگەیاند "خۆپیشاندەران چەند داواکارییەکیان هەیە ئەوانیش، هەبوونی هەلی کار بۆ گەنجان و باشترکردنی مووچە و خزمەتگوزاریی و زیادکردنی سەوزایی لە قەزاکە".

ئاماژەی بەوەشکرد "داواکارییەکی دیکەش ئەوەیە ئەو خزمەتگوزاریانەی بۆ کەلار کراوە بۆ کفریش ئەنجام بدرێت، هەروەها لە کێڵگەی نەوتی حەسیرە هەلی کار بۆ گەنجان بڕخسێت و قەزای کفری یەکلابکرێتەوە بەوەی کە سەر بە پارێزگای دیالایە یان سلێمانی".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە یاداشتێک لە رێگەی قائیقامی قەزای کفرییەوە دەدەینە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران"

هاوکات، جەلال نوری، قائیمقامی قەزای کفری بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە دوێنێ لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەران دانیشتین و بڕیار وایە یاداشتێکمان بۆ بنێرن کە داخوازییەکانیانی تێدابێت، بۆ ئەوەی بیدەین بە حکومەت بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی یاداشتەکە نەگەیشتووەتە دەستی من".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان