کوردستانی
چەند داوایەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە شاری کەلار چەند داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات، رایدەگەیەنێت ئەگەر زۆر زۆر پێویست نەبێ سەردانی نەخۆشخانەکەیان نەکەن.
لە راگەیاندراوێکدا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە شاری کەلار داوا لە هاوڵاتییان دەکات "خۆیان پارێزبن و پابەندی ڕێنمایەتەندروستیەکان بن".
داواش دەکات "ئەگەر نیشانەی سوکی نەخۆشی کۆرۆناتان هەیە لەماڵەوە خۆتان کەرەنتینە بکەن.بەڵام وەرن پشکنین بکەن بۆ دڵنیایی لە نەخۆشیەکە".

ئاماژە بەوەشکراوە "رۆژانە سەعات 8:00 بۆ 12:00ی نیوەڕۆ بەشی تاقیگەیی نەخۆشخانەی کۆرۆنا ئامادەی پێشوازیە بۆ پشکنینی ئەو نەخۆشیە، هەروەها ئەگەر زۆر زۆر پێویست نەبێت هاوڵاتییان سەردانی نەخۆشخانەکەمان نەکەن".