کوردستانی
دوو تووشبووی کۆرۆنا لەم شارەی هەرێم گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت دوو تووشبوووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە ئاماژەی بەوەشکرد هەردوو تووشبووەکە پیاون و دانیشتووی سلێمانین.
عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێری و دارایی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوو تووشبوووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێک لە تووشبووەکان شەوی رابردوو گیانی لەدەستداوە، ئەوی دیکەشیان بەیانی ئەمڕۆ مردووە و هەردووکیان پیاون و تەمەنیان 64 ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانین".
جێگری بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا سەرقاڵی بەخاکسپاردنی ئەو دوو کەسەین".