کوردستانی
چیرۆکی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێکی کچ ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پسپۆڕێکی پزیشکیی دادوەری و مامۆستا لە کۆلێجی پزیشکی لە سلێمانی چیرۆکی کچێکی بچوک دەگێڕێتەوە کە لەلایەن شۆفێری خێزانەکەیانەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر.
د. دیلمان ئازاد، پسپۆڕێکی پزیشکیی دادوەری و مامۆستا لە کۆلێجی پزیشکی لە سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی "منداڵیکی کچ و دایکەکەی زۆر بە شڵەژاوی هێنایە پەیمانگەی پزیشکی دادوەری کە گوایە لەلایەن شوفێرەکەیان (کە چەندەها ساڵە شۆفێری ئەم خێزانەیە) دەستدرێژیی سێکسی کراوەتەسەر لەکاتی هاتووچۆ پێکردنی لەڕێگای قوتابخانە".

ئاماژەی بەوەشکردووە ئەوەی وایکردووە ئاشکرا ببێت، لە قوتابخانه ئاگاداری دایکەکە دەکەنەوە منداڵەکەی ڕۆژانە دوادەکەوێ لە وانەکانیدا، بۆیە دایکەکە کە فشاری دەخاتە سەر، منداڵەکە ڕاستییەکانی بۆ باسدەکات".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئێمە وەک لیژنه پشکنینمان بۆی ئەنجامدا، قسەی دایکەکەمان پشت راست کردەوە وڕاپۆرتێکی پوختمان دا پێی کە لەسەدی سەد دەبێتە بەڵگە بۆ دادگا و بۆ دادوەر، هەروەها من زۆر تووشی سەرسوڕمان و شۆک بووم بەوەی کە چەند جار پارەی ڕۆژانەی منداڵەکەی بردووە و ئینجا دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر".
نووسیویشیەتی "بەڕای من لەم حاڵەتەدا بۆمان دەردەکەوێت کە نابێت متمانەی کوێرانە بە هەموو کەس بکەین، بەتایبەتی منداڵ، چونکه منداڵ ناتوانێ پارێزگاری لە خۆی بکات و دایک و باوک بەرپرسن لێی، بۆیە تکایە ئاگاداری منداڵەکانتان بن ئەوانە ئەمانەتی دەستی ئێمەن و نەوەی دوا رۆژن".
هەروەها لە کۆتایدا دەڵێت "وەکو ئامۆژگارییەکی پزیشکانە حاڵەتی وا پاش لیژنەی پزیشکی دادوەری منداڵەکە پێویستە ببردرێتە لای پزیشکی دەروونی".