کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژینگە رایگەیاند لە رۆژی جیهانی ژینگەدا پابەندی خۆمان بۆ کوردستانێکی سەوزتر و پاککتر دووپاتدەکەینەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "لە رۆژی جیهانی ژینگە، پابەندی خۆمان بۆ کوردستانێکی سەوزتر و پاککتر، هەروەها بۆ هەسارەیەکی لە بارتر دووپاتدەکەینەوە."

سەرۆک ئاماژەی بەوەداوە "پاراستنی سروشت، بەشێکی سەرەکییە لە گژداچوونەوەی ئەو هۆکارانەی زیان بە ژینگە دەگەیێنن، لە نێویاندا پیسبوونی هەوا.

جێگای ئاماژەیە، 5ی حوزەیران لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە وەک رۆژی جیهانی ژینگە ناسێندراوە و ساڵانە لەم رۆژەدا چەندین چالاکی ژینگەیی لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەدەچن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵابوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا چالاکییە ژینگییەکان لەم رۆژەدا کەمترن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان