کوردستانی
سێ مێردمنداڵ لە شارێکی کوردستان کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا دوو کچ و کوڕێکی مێردمنداڵ لە شاری سەقز هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا دوو کچ و کوڕێکی مێردمنداڵ لە شاری سەقز هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە 3ی حوزەیرانی 2020 کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی "دانیال حوسێن پوور" لە گەڕەکی قەوەخی سەقز خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بنەماڵەی دانیال ڕایانگەیاندووە "کە هۆکاری خۆکوشتنی کوڕەکەیان نازانن, بەڵام ئەوەی روونە، دۆخی ئابووری ئەو بنەماڵەیە نابارە بە جۆرێک کە باوکی دانیال لە بەرانبەر وەرگرتنی بڕە پارەیەکی کەم، تاوانی کەسێکی دیکەی بە ئەستۆ گرتووە و ماوەی دوو ساڵە لە بەندیخانەی سەقز راگیراوە".
هەمان رۆژ، کچێکی تەمەن 14 ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی "ئاڵا عەنبەری" بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها، رۆژی شەممە 23ی ئایاری 2020 کچێکی تەمەن 17 ساڵی خەڵکی گوندی "قەبەغڵوو" سەر بە شاری سەقز بە ناوی "موفیدە حەسەن نژاد" خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.