کوردستانی

راستی دوورخستنەوەی بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی لەکارەکەی ئاشکرا دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


راستی دوورخستنەوەی بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی لەکارەکەی ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان دەنگۆی دوورخستنەوەی دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی بڵاوبووەتەوە و بێدەنگی و لێدوان نەدانی وایکردووە گومانەکان زیاتربن، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو پرسە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوەی کە هەیە تەنها لە سۆشیال میدیادایە، وەکو فەرمی ئەو بابەتە راستی نییە و تەنها دەنگۆیە".

جێگای ئاماژەیە، مەودا میدیا پەیوەندیکرد بە دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان