کوردستانی

شارەوانی هەولێر رێنمایی بە هاوڵاتییان دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەوانی هەولێر رێنمایی بە هاوڵاتییان دەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوبەرایەتی شارەوانی هەولێر چەند رێنماییەك لەكاتی سەردانیكردنی هاوڵاتییان بڵاودەكاتەوەو داوای جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەکان لە هاوڵاتییان دەکات

شارەوانی هەولێر لەئاگاداریەكدا ئاماژەی بەوەكردووە "لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، پێویست دەکات ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن".

رونیشكردووەتەوە "سەرجەم هاولاتیان ئاگادار دەکەنەوە لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەرێوەبەراتیەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی، دەبێت پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن، ئەویش بە بەستنی ماسک و دەستکێش.

ئاماژەی بەوەشداوە "بە پێچەوانەوە هەرکەسێک سەرپێچی رێنماییەکان بکات بەپێی رێنمایی ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا رێگای چوونە ژورەوەی بۆ ناو بەرێوەبەراتییەکان پێنادرێت، پابەندی هاوڵاتیان بە رێنماییەکان نیشانەی ھەستکردنە بە بەرپرسیاریەتی".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان