کوردستانی

بڕیاری لابردنی ژمارەیەک بازگەی نافەرمی درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری لابردنی ژمارەیەک بازگەی نافەرمی درا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت سەرجەم بازگە نافەرمییەکانی دەرەوەی شاری کەرکوک لادەبرێت ئاماژەی بەوەشکرد تەنها بازگە فەرمییەکان دەمێنەوە.

رێبوار تەها، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "هاوڵاتییان گلەیان هەبوو لەسەر هەبوونی ئەو بازگە نافەرمییانە، بۆیە بەرپرسی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک بڕیاریدا ئەو بازگانە لابدات تەنها بازگە فەرمییەکان بهێڵێتەوە لە ناوەوە و دەرەوەی شار".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "لە زۆرشوێنی دەوروبەری کەرکوک بازگەی نافەرمی هەیە، هەروەها وەک هەنگاوی یەكەمیش ئێوارەی ئەمڕۆ بازگەی چیمەن هەڵگیرا".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان